بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوایین پێغەمبەری خودا، بەرزترینی بوونەوەرەکانی جیهان حەزرەتی محەمەد کوڕی عەبدوڵڵا (د.خ) دوای 23 جیهاد و بانگەشەی پەیامی خودا و دوای هەوراز و نشێوی فراوان، لە کۆتاییدا لە ساڵی یازدەیەمی کۆچی لە 28 ی سەفەر بە پێی ڕوانگەی شیعەکان و دوازدەی ڕەبیعولئەوەل بە پێی وتەی سوننەکان، لە تەمەنی 63 ساڵان دوای 14 ڕۆژ نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد
پێغەمبەری میهرەبانی و دلۆڤانی لە ڕۆژی هەینی، حەڤدەی ڕەبیعولئەوەلی ساڵی "عامولفیل" بەرانبەر بە ساڵی 570 ی زایینی بە پێی ڕوانگەی شیعەکان لەدایک بوو و زۆربەی زانایانی سوننەش لەدایک بوونی ئەو حەزرەتە ڕۆژی دووشەممە دوازدەی ڕەبیعولئەوەل دەزانن.
مەککە لە حەجاز واتا عەرەبستای ئێستا شوێنی لەدایک بوونی حەزرەتی محەمەدە. باوکی عەبدوللا کوڕی عەبدولموتەلیب و دایکی بەرێزی ئامێنە، کچی وەهەب کوڕی عەبد منافە.
یەکەم ژنێک کە شانازیی هاوژینی حەزرەتی محەمەد (د.خ) ی هەبوو، خەدیجە کچی خولید بوو. ئەو حەزرەتە پێش لە گەییشتن بە تەمەنی نێردراو و ڕیسالەت، لە تەمەنی 25 ساڵان لەگەڵ ئەو خاتوونە بەڕێزە زەواجی کرد.
حەزرەتی محەمەد (د.خ) لە 27 ی ڕەجەی ساڵی چلەمی عامولفیل، کە لە تەمەنی 40 ساڵان خودا وەکوو پێغمبەر هەڵیبژاردبوو، تا 28ی ساڵی یازدەیەمی کۆچی کە کۆچی دوایی کرد، بۆ ماوەی 23 ساڵ کاری ڕیساڵەت و نەبوەتی لە ئەستۆ بوو.
Your Comment